شاندی دەسپێشخەری سیاسی چاوی بە شێخ خەزعەلی ومالیکی دەکەوێت

سیاسی
  • 11-06-2024, 09:29
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    شاندێکی دەسپێشخەری سیاسی بەسەرۆکایەتی زیادجەنابی چاوی کەوت بە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق شێخ قەیس خەزعەلی وسەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا نوری مالیکی وپێکەوە جەختیان کردەوەسەر گرنگی لابردنی ئاڵنگاریەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی.
    بەیاننامەی دەسپێشخەری سیاسی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیدا هاتووە کە شاندی دەسپێشخەری سیاسی هەستا بەسەردانیکردنی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی هەق لەبارەگای بزوتنەوەکە، لەدیدارەکەدا جەنابی و خەزعەلی جەختیان کردەوەسەر پشتیوانیکردنی سەقامگیری سیاسی بەپێی تێڕوانینێکی نیشتیمانی لەپێناو پاراستنی یەکگرتوویی عێڕاق وجارەسەرکردنی قەیرانەکان.
    لەهەمانکاتیشدا شاندی دەسپێشخەری سیاسی چاوی کەوت بە سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ، لەدیدارەکەدا گفتووگۆیەکی سیاسی ئامانجدار وگرنگ ئەنجامدرا دەربارەی بەرژەوەندیە باڵاکانی عێڕاق و پشتیوانیکردنی سەقامگیری وڵات و تێپەڕاندنی ئاڵنگاریەکان.
    لەدیدارەکەدا مالیکی جەختیکردەوەسەرگرنگی کۆبوونەوە لەسەر خاڵە هاوبەشەکان بۆ پشتیوانیکردنی پڕۆسەی سیاسی وچڕکردنەوەی
    چەمکی هاوبەشی لەپێناو دابینکردنی شایستەکان و مافەکان و پاڵپشتکردنی یەکگرتوویی وبەشداریپێکردنی هەمووان لە بڕیارداندا.