بەغداد/ INA
سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی ئەمڕۆ بۆکۆچی دوایی شێخ ڕەشاش جیاد ئیماڕە سەرەخۆشی ئاڕاستەکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تیدا هاتووە کە سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بەنیگەرانیەکی زۆرەوە پرسەی خۆی بۆ کۆچی دوایی شێخ ڕەشاش جیاد ئیماڕە پێشکەش کرد کەیەکێکە لە پیاوماقوڵانی شاری بەسڕە.
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆک وەزیران خەم وپەژارەی خۆی دەربڕی بۆ خێزان وعەشرەت و دۆستانی کۆچکردوو وداواشی لە یەزدانی مەزن کرد کە بەمیهرەبانی خۆی بەبەهەشتی بەرینی شادبکات و سەبووریش بەکەسوکارەکەی ببەخشێت انا للە وانا الیە ڕاجعون.