به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران جەختی لەسەر پێویستی په‌یره‌وكردنی پێوه‌ری تەکنیکی و پیشەیی لە ڕاسپاردنی بەرپرسان بۆ موسەننا کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێرداوە، وتی" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران پێشوازی لە پارێزگاری موسەننا، موهەننه‌د عەبد عەلی ئەلعیتابی، و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای موسەننا، ئەحمەد موحسین ئاڵ ده‌ریۆل کرد".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كه لە میانی کۆبوونەوەکەدا ئاستی کاروباری خزمەتگوزاری و ئابووری پارێزگا تاوتوو کرا، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی پارێزگای موسه‌ننا كورتیه‌ك له‌بارەی ئەدای دەزگا خزمەتگوزارییەکان و ئاستی ئەو پرۆژانەی کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی هاووڵاتیان هەیە، پێش كێش به‌سه‌رۆك وه‌زیران كرد و تێبینییەکانی خۆیانیش له‌م چوارچێوه‌یه‌دا خسته‌روو.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه سودانی داوای کردووە، دەستەبەرکردنی وردبینی و ده‌ستپاكی لە ئامادەکردنی داتا و خشتەی چەندایەتی پەیوەست بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، و پەیڕەوکردنی زەمینە یاساییەکان و ڕوونی لە ڕەوانەکردنیان هه‌بێت بۆ جێبەجێکردنیان هه‌روه‌ها داوای كردووه كه‌ئه‌و كۆسپ وته‌گه‌رانه‌ی كه‌له‌لایه پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسه‌نناوه خرانه‌روو چاره‌سه‌ر بكرێن.
سەرۆک وه‌زیران جەختی لەوە کردەوە كه‌پێویسته وردبینی لە پڕۆژەکانی پێشوو بكرێت، وبوونی هەر حاڵەتێکی گەندەڵی تێیدا ئاشكرا بكرێت، و فایلە پەیوەندیدارەکان ڕەوانه‌ی دەسەڵاتی یاسایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بكرێن، ئەمە جگە لەوەی گرنگی هاوکاری تەواو لەگەڵ لیژنەکانی وردبینی و تەکنیکی کە سودانی ڕێنمایی کردووه پێکبهێنرێت، به‌مه‌به‌ستی دەستبه‌كاربوونی لە پارێزگاکەدا."
هه‌روه‌ها له‌درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌نداروه‌كه‌دا هاتووە" لە چوارچێوەی تەواوکردنی پایەی بەشەکان لە حکومەتی خۆجێی، سودانی جەختی كردووه لەسەر پێویستی په‌یره‌وكردنی پێوه‌ری تەکنیکی و پیشەیی لەكاتی ڕاسپارده‌كردنی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەبواری خزمەتگوزاری و جومگەکانی کارایی لە دامەزراوە گشتییەکانی پارێزگا وه‌رده‌گرن، و دووركه‌وتنه‌وه له‌به‌ش به‌شینه و مەیلی سیاسی لە هەڵبژاردنی ئەو کەسانەی کە بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن، ئەمە جگە لە گرنگی کارکردن بە ڕۆحی یه‌ك تیم چونكه خزمەتکردنی خەڵکی پارێزگا ئامانجێکە کە دەبێت جێبەجێ بکرێت”.