هه‌ولێرـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لە نزیک گەڕەکی هەولێری نوێ له‌شاری هه‌ولێر بەهۆی کێشەیەک له‌سه‌ر زەوی و زارەوە شەڕەتەقە دروست بوو وله‌ئه‌نجامدا دوو كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و شه‌شی دیكه‌یش برینداربوون.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ڕاگه‌یاند" له‌م رووداوه‌دا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بریندارن و سەرجەمیان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکەیان.
به‌پێی زانیاریه‌كان شەڕەتەقەکە پێش کاژێر 6:00ـی ئێوارەی ئه‌مڕۆ روویداوە و لەسەر کێشەیەکی زەوی وزار بووە.