سەرۆکی تۆڕی ڕاگه‌یاندن سمینارێك لەسەر ده‌ركه‌وتنی سه‌ركرده‌ باڵاكان له‌میدیا لە پەیمانگای پێگه‌یاندنی سەرکرده‌كان پێشکەش دەکات

ناوخۆ
  • 10-06-2024, 19:08
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەرپرسی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق، کەریم حەمادی، سمینارێك سەبارەت بە دەرکەوتنی سه‌ركرده‌ باڵاكان له‌میدیا لە پەیمانگای پێگه‌یاندنی سەرکرده‌كان پێشکەش كرد
    .
    سەرۆکی تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراق لەمیانی سمیناره‌كه‌دا، کە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئامادەی بوون، جەختی لەوە کردەوە کە هه‌ندێ پێوه‌ر وپێگیربوون هەیە کە دەبێت بەرپرسە باڵاکان پابەندبن پێیەوە پێش دەرکەوتنیان له‌ میدیا، ئه‌وجا بە دەرکەوتنیان بێت لە ڕاپۆرتە تەلەفزیۆنییەکان وبه‌شداریكردنیان بێت له‌گه‌شته‌ هه‌واڵیه‌كان یانیش میوانی به‌رنامه‌كانی گفتوگۆ بن.  
    ئاماژەی بەوەشکرد كه‌ئامادەکارییەکی باش وزانینی پرسیارەکان پێشوەختە، و دانانی وەڵامە دروست و تەرکیزکراوەکان بە ئارامی وله‌سه‌ر خۆیی، و گەیاندنی پەیام بە ڕوونی زۆر 
    گرنگه‌”.