بهغداـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئابووری بڕیاریدا پشتیوانی لە سەربەخۆیی بانکی ناوەندی بکات لە داڕشتنی سیاسەتی دراودا.
ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێدراوە ڕایگەیاندووە" فواد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئابوری، سەرۆکایەتیی حەڤدەهەمین خولی ئەنجوومەنی وەزاری بۆ ئابوری کرد. بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک وهزیران وەزیری پلاندانان و وەزیرانی پیشەسازی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق و ڕاوێژکارانی سەرۆک وەزیران بۆ ئابووری و کاروباری یاسایی و سەرۆکی دهستهی (اوراق المالیة).
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە كهئەنجومەن تاوتوێی ئەو بڕگانەی لە بەرنامەی کارەکەیدا کردووە و بڕیاری پێویستی لەبارەیانەوە داوە، ئەنجومەن میوانداری سەرۆک و جێگری سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی و بەڕێوەبەری گشتیی بەشی یاسایی لە دیوان کردووه بۆ دیراسەکردن و هەڵسەنگاندنی گرێبەستی هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت، و بۆ نیشاندانی ئەگەری سوودی ئابووری لهبەردەوامبوونی یان کۆتاییهێنانیان."
ههروهها ڕوونیکردەوە كهسەرۆکی دیوان ئەو گرێبەستانەی کە دابەشکرابوون لە نێوان گرێبەستە گرنگەکان کە سوودی بۆ بودجەی دەوڵەت هەیە، لەگەڵ ئەو گرێبەستانەی کە توانای ئابوورییان نەبووه خستیه روو، ئەنجومەنیش بڕیاریدا بە ئامادەبوونی نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بهمهبهستی تهواوكردنی گفتوگۆکان لهپێناو چارەسەرکردنی ئەم فایلە گرنگە”.
هەروەها ئەنجومەن بڕیاریدا ڕاسپاردەکانی ئەو لیژنەیەی پێکهێنراوە بۆ دیراسەکردنی پەسەندکردنی مهرجهكانی عێراقی و کەنداو، یان مهرجی بەرزتر پهسهند بكات، لەکاتی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلدا بەمەبەستی پاراستنی ژیان و سەلامەتی هاووڵاتیان و بەکارهێنەرانی ئۆتۆمبێل و ڕێگاوبان".
ئاماژەی بەوەشکرد كهئەنجومەن باسی لە دیاریکردنی بەشداریکردنی سەرمایەی بیانی بۆ بانکەکانی عێراقیش کرد، هاوتەریب لەگەڵ سیاسەتی گشتی دەوڵەت لە پاڵپشتیکردنی کەرتی بانکی عێراقی و دەرەکی و وەبەرهێنانە دەرەکییەکان لە عێراق، ئەنجومەن بڕیاریدا پشتگیری لە سەربەخۆیی ناوەندی بکات بانکی عێراق لە داڕشتنی سیاسەتی دراوی بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکانی”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، "ئەنجومەن میوانداری یاریدەدەری تەکنیکی وەزیری ژینگەی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی وەزارەت کە پەیوەندییان بە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەتەوە هەیە و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە جێبەجێکردنی.