بەغداد / INA
ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە دەنگیدا لەسەر زیادکردنی مووچەی کرێکارە زامنکراوەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی نێردرا تێیداهاتووە کە ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا لەسەر زیادکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ کرێکارە زامنکراوەکان بەبڕێک کە لە 150 هەزاردینار زیاترنەبێت.
وتیشی کە ئەم بڕیارە بەگوێرەی هاوکێشەیەک وەرگیراوە بۆ رێکخستنی مووچەی ئەوانەی کە 700 هەزار دینار بەخوارەوە وەردەگرن کە خانەنشینانی خزمەت و پەککەوتەیی دەگرێتەوە.