بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە لەیادی هێرشی داعش بۆسەرشاری موسڵدا ئاماژەی بە فەتوای مەڕجەعییەت کرد لە یەکخستنی ڕیزەکانی گەل.
سەرۆک کۆمار لە تویتێکدا لەسەر سەکۆی ئێکس کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچونی بۆکرد ئاماژەی بەوەدا کە یادی هێرشەکەی داعش دەکەینەوە بۆ سەرشاری موسڵ و شارۆچکەکانی دیکە کەخوازیاری ئەوەبوون مێژووی عێڕاق بسڕنەوە وقەوارەی دەوڵەت بڕووخێنن.
وتیشی کە هێزەکانی سوپاو پۆلیس وحەشدی شەعبی و پێشمەرگە بەرەنگاری هێرشەکە بوونەوەبۆ پاراستنی شکۆی نیشتیمان و سەلامەتی هاووڵاتیان ، هەروەها فەتوای مەڕجەعییەتی ئایینی باڵا لەنەجەفی شکۆمەند مەزنترین کاریگەری هەبوو لەسەر یەکگرتنی گەل دژبە کۆنەپەرستی و تیرۆر.
هەروەها سەرۆک کۆماروتیشی نەمری و میهرەبانی بۆ شەهیدانمان کەلەپێناو نیشتیمان و داهاتووی نەوەکانی قوربانیان دا کەسەری ڕێزونەوازشیان بۆ دادەنەوێنین، بۆ ئەوان و بۆ هەموو ئەوانەی کە بەشداریان کرد لە بەرگریکردن لە خاک ونیشتیمان.