سەرۆک کۆمار پێشوازی لە بیرۆکی دامەزراندنی زانکۆیەکی ئیتاڵی دەکات لەبەغداد

سیاسی
  • 10-06-2024, 16:55
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک کۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پێشوازی لەبیرۆکی دامەزراندنی زانکۆیەکی ئیتاڵی کرد لەبەغداد.
    سەرۆکایەتی کۆمار لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سەرۆک کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعێڕاق ماوریتزیو غریغانتی بەیاوەری ئەندامی پەرلەمانی ئیتاڵی ماورودیل باربا.
    سەرۆک کۆمار لەدیدارەکەدا دەستخۆشی کرد لەو پەیوەندیە پتەوەی کەلەنێوان عێڕاق و ئیتاڵیادا هەیە لەبوارەکانی سیاسی و ئابووری و ڕۆشنبیڕی و ژینگەییدا.
    وتیشی هەردوو وڵات خاوەن کەلتوورێکی ژیاری و مێژوویی مەزنن کە پێویستە لەوبوارەدا هەماهەنگی بکرێت.
    دەستخۆشیشی کرد لە ڕۆڵی کۆمپانیاکانی ئیتاڵیا کەلەعێڕاقدا کاردەکەن و پێشوازیشی لە بیرۆکی دامەزراندنی زانکۆیەکی ئیتاڵی کرد لەبەغداد لەبوارەکانی ئەندازیاری و شارستانیدا.
    لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی ئیتاڵیا بانگهێشتی سەرۆک کۆماری بۆ هاوتا ئیتاڵیەکەی بۆ سەردانی عێڕاق بەرزنرخاند، ئاماژەشی بەوەدا کە کارکردن بەردەوامە لە رێکخستنی ئەوسەردانە لەداهاتوودا.