ههولێرـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،پێشوازی لە ئەرتورۆ ئانیبال ڕامیرێز باڵیۆزی ڤەنزوێلا لە عێراق کرد.
نووسینگهی ڕاگهیاندنی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهڕاگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه، وتی" باڵیۆزی کۆماری ڤەنزوێلا سڵاو و ڕێزی نیکۆلاس مادورۆی سەرۆک کۆماری ڤەنزوێلای بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی ، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وزە و وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و گەشتوگوزاردا.
سەرۆکی حکومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڤەنزوێلا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.