نەینەوا – ا ه ع فەرماندەیی فیرقەی بیست، ئەمرۆ یەك شەممە، رایگەیاند لە باكوری موسڵ 4 تیرۆریستیان دەستگیر كردووە كاتێك ویستویانە لە سنوری سوریاوە دزە بكەن ناو خاكی عێراقەوە. لای خۆیەوە رائید سەڵاح درید بەرپرسی راگەیاندنی فیرقەی 20 بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" هێزەكانیان 4 سەركردەی تیرۆریستانی داعشیان دەستگیر كردووە كاتێك ویستویانە لەسنوری سوریاوە دزە بكەنە ناو خاكی عێراقەوە لە باكوری موسڵا". وتیشی"دوای دەستگیركردنیان گوازراونەتەوە بۆ بارەگای فیرقەی 20 بەمەبەستی رەوانەكردنیان بۆ دادگا".