بەغداد/ INA
دەستەی کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە پێشبینیەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
بەیاننامەی دەستەکە کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕەوانەکراوە تێیدا هاتووە کە سبەی ڕۆژی سێشەممە لەناوەڕاست و باشوور ساف وهەوراوی دەبێت ولەباکووریش بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش بەگشتی هەندێک نزم دەبنەوە.
ڕۆژی چوارشەممەش لە ناوەڕاست و باکوور ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور بەڵام لەباشوور هەندێک نزم دەبنەوە.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە، لەباکوورو باشووریش پلەکانی گەرما نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
ڕۆژی هەینیش بەگشتی کەشوهەوا ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش وەک خۆیان دەمێننەوە.