بەغداد/ INA
شاندێکی ئەمنی باڵا ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بەسەرۆکایەتی سوپاسالار فەریق اول هێزی تایبەت ڕوکن عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک.
بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقری ناردوویەتی تێیدا هاتووە کە سوپاسالار فەریق اول ڕوکن هێزی تایبەت عەبدولئەمیر ڕەشید یاڕەڵڵا ئەمڕۆ گەیشتە کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی شاری کەرکوک بەیاوەری فەرماندەی هێزی پیادە و یاریدەدەری بەڕێوەبەری هەواڵگری سەربازی.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە سەردانەکە بۆ بەدووداچوونی ڕەوشی ئەمنی ناوچەکەیە.