سەرۆک وەزیران: پاشماوەکانی تیرۆر چیتر مەترسی لەسەر بوونی دەوڵەتی عێراق دروست ناکەن

سیاسی
  • 10-06-2024, 12:18
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران ڕاگه‌یاند" پاشماوەکانی تیرۆر چیتر مەترسی لەسەر بوونی دەوڵەتی عێراق دروست ناکەن، ستایشی ئەو هەڵوێستە یەکگرتووەی کرد کە گەلی عێراق لە دەوری هێزە چەکدارەکانیان کۆبوونەتەوە بۆ پاککردنەوەی خاکی له‌ باندە تیرۆریستییەکانی داعش.
    سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێرداوە، ڕاگه‌یاندووه‌" دە ساڵ لەمەوبەر و لە هەلومەرجێکی ناڕوون و بە پاڵپشتیی هێزەکانی شه‌ڕخوازه‌كان و ڕق و کینە لە جیهاندا، باندە تیرۆریستییەکانی داعش تاوان و دەستدرێژیی خۆیان لە دژی گەلەکەمان لە موسڵ ئەنجامدا، و دانیشتووانەکەی بە هێرشێکی بەربەری ترساند كه‌ ئامانجه‌كانی سووك وسه‌رابی و دوژمنكاری بوو بۆ هه‌ر هه‌نگاوێك كه‌گه‌لی عێراق له‌دوای رۆخانی دیكتاتۆریه‌ت به‌ده‌ستی هێنابوو.

    ئاماژه به‌وه‌شدا"  ئێمه ئه‌م قۆناغه به ئازارێکی زۆری قوربانییه‌كانی بێ تاوانی هه‌موو پێكهاته‌ و ڕه‌گه‌کانی گه‌لی عێراق  به‌بیرده‌هێنینه‌وه‌، که ئه‌م چه‌ته‌ سته‌مكارانه‌ وئه‌و  هێزانه‌ی له پشتیانه‌وه بوون كرانه‌ ئامانجی خۆیان.

    سەرۆک وه‌زیران شانازیی خۆی بەو هەڵوێستە یەکگرتووەی گه‌له‌كه‌مان دەربڕی کە لە دەوری هێزە چەکدارەکانی بە هەموو جۆرەکانیەوە گردبوونەوە، و خوێنی زۆری شەهیدانیان ڕشت لە پێناو پاککردنەوەی خاکەکەی، و بۆ ئەوەی عێراق بگەڕێتەوە به‌هه‌موو بستێكی خاكه‌كه‌ی، به‌یەکگرتوویی و به‌هێزی و به‌تەواوی سەروەری و بڕیاردان”.

    سودانی وتی: فەتوای پڕ پیرۆزی مه‌رجعی باڵا، سەید عەلی سیستانی (خوا بپارێزیت)، ڕۆڵێکی شەرەفمەندانەی هەبوو لە گۆڕینی ئاراسته‌ی ڕووداوەکان بەرەو گەیشتن بە سەرکەوتن کەسەروەری عێراق و یەکگرتوویی به‌زەوی و خەڵکه‌وه‌ زیاتر به‌رجه‌سته‌بوو."
    ئاماژەی بەوەشکرد" سەرکەوتن بەسەر داعشی تیرۆریستیدا، دەستکەوتێکی بەنرخ بوو، بۆ ئه‌و كات و ئێستاش، کەهاوبه‌ندی گەلەکەمانی پشتڕاستکردەوە، و چارەنووسی مێژوویی ئێمەی لە پێکەوەژیانی برایەتیدا چەسپاند. ئێمە لەم ئەزموونە بەهێزتر و به‌ئیرادەتر دەرکەوتین بۆ بەردەوامبوون لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان و پێشخستنی عێراق، و پەروەردەکردنی ئەو نەوەیانە کە بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن و بەتاوانا و لێهاتووییەوە سەیری داهاتووی ئومێدبەخش دەکەن. 

    جەختیشی کردەوە" عێراقییەکان توانیان بە قوربانیدانی خۆیان و بە هاوکاریی دۆست و کەسانی بەشەرەف، شەپۆلی توندڕەوی و تیرۆر لە ناشیرینترین و دڕندەترین شێوەکانیدا بشکێنن، و بە ناوی جیهانی ئازادەوە ئەم سەرکەوتنە شارستانییە بەدەستبهێنن ، ئاماژەی بەوەشکرد کە پاشماوەکانی تیرۆر چیتر مەترسی لەسەر بوونی دەوڵەتی عێراق دروست ناکەن".
    لە کۆتاییدا وتی: "ئەمڕۆ گەلەکەمان چێژ له‌ئاسایش و سەقامگیری وه‌رده‌گرێت كه‌لە ئەنجامی ئەو ڕووبەڕووبوونەوەیە دادپەروەرانە و قوربانیدانی شەهیدە ڕاستگۆکانمان به‌رجه‌سته‌بووه‌، با پرۆسه‌ی کارکردن به‌باشترین شێوازی خۆی بەردەوام بێت، بە ئیرادەیەکی بەرزه‌ بۆ هێنانەدی گه‌شه‌سه‌ندنێكی ئابووری و مرۆیی و گواستنەوەی بۆ ژیانێکی ئازاد و شکۆمەندانە کە شایەنی ناوی عێراق بێت."