سەرۆك وەزیران ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەك دەكات بۆ بەدواداچوون بە گومانی گەندەڵی و پارەی گشتی لە شاری موسەننا

سیاسی
  • 9-06-2024, 22:13
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەكی بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی كرد، كە سەردانی پارێزگاری موسەننا دەكەن بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو ڕاپۆرتانەی پەیوەستن بە گومانی گەندەڵی و بەهەدەردان لە پارەی گشتی.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA گەیشتووە و تیایداهاتووە :  ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازیی لە شاندێكی خەڵكی پارێزگای موسەننا كرد، لەنێویاندا فەرماندەی لیوای ئەنسار لەمەرجەعییەت هێزەكانی حەشدی شەعبی حەمید یاسری، كە سەرۆكی ئەنجومەن وەزیران  گوێی لێ بوو لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا ڕوونكردنەوەیەكی وردیان لە شاندەكە وەرگرت سەبارەت بە خزمەتگوزاری و واقیعی كۆمەڵایەتی و گرنگترین پڕۆژەكان لە پارێزگا، و تێبینییەكانیان سەبارەت بە ئەدای حكومەتی خۆجێی و دەركەوتەكانی گەندەڵی و كۆتا و جێبەجێكردنی پڕۆژەكان بە تێچووی زۆر، ئەمە جگە لە پێویستییەكی زۆر بە پڕۆژەی تر كە چارەسەری ئەو كێشە خزمەتگوزارییانە دەكەن كە پارێزگاكە بەدەستیەوە دەناڵێنێت .
    سەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردەوە بەگوێرەی بەیاننامەكە : پاڵپشتیكردنی پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری و ئاسایش لە ئەستۆی هەموو كەسێكدایە، چ هێزی سیاسی بن لەڕێگەی ئەدای خۆیانەوە یان هاوڵاتی لەڕێگەی بەردەوامی بەشداریكردنیان تێیدا و تۆماركردنی تێبینی لەسەری، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ئاشتیخوازان گواستنەوەی دەسەڵات فاكتەری بنەڕەتییە لە بنیاتنانی سیاسیدا، و ئەوەی كە خۆپیشاندانی ئاشتیانەی دروست بۆ هەمووان گەرەنتی كراوە.
    سودانی جەختی لەوە كردەوە كە ڕەخنەگرتن لە دیاردەی گەندەڵی و ڕووبەڕووبوونەوەی دەبێت لە چوارچێوەی دەستووری و یاساییدا بێت، هەروەها گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتی بۆ پڕۆسەی سیاسی گرنگترین تەحەدای ئێمەیە، چونكە شەرعیەتی هەر سیستەمێكی سیاسی لە ڕێگەی پەیوەندییەكەیەوەیە لەگەڵ خەڵكەكەیدا و جەختی لەوە كردەوە كە دەستڕاگەیشتن بە واقیعی خزمەتگوزاری موسەننا بە هەموو وردەكارییەكانیەوە؛
    سودانی ڕوونیشیكردەوە : ئەنجومەنەكانی پارێزگاكان لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە هاتوون كە خەڵكی پارێزگاكە بەڕێوەی دەبەن، هەروەها پێویستە هەمووان ڕێز لە هەڵبژاردنی هاووڵاتیان بگرن، جەختیشی لەوە كردووەتەوە كە بێدەنگ نەبن و گلەیی لە هەر گەندەڵییەك لە سامانی گشتیدا هەبێت، بەڵام لە ڕێگەی بەستێنە یاساییەكانەوە، و كە دەرگاكانی حكومەت بەڕووی هاوڵاتیاندا كراوەن و دەستبەرداری ڕۆڵی خۆی نابێت لە چاودێریكردنی ئەدای حكومەتدا، ئاماژە بە بوونی لیژنەی بەدواداچوون لە سەرجەم پڕۆژەكاندا دەكات، هەروەها دەبێت سكاڵای گەندەڵی بەڵگەنامەكان بێت  هەروەك و بەڕێز سودانی ڕێنماییەكانی پێشووی بۆ ڕەتكردنەوەی كۆتا و پەسەندكردنی ستانداردەكانی لێهاتوویی و دەستپاكی بۆ هەڵبژاردنی بەرپرسان.
    نوسینگەی ڕاگەیاندن ڕاشیگەیاند : سەرۆك وەزیران ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی كرد، كە سەردانی پارێزگاكە دەكەن بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو ڕاپۆرتانەی پەیوەستن بە گومانی گەندەڵی و بەهەدەردانی پارەی گشتی، بەدواداچوونیان بۆ بكەن و ڕەوانەی وردبینییان بكەن و ئەگەر عەیبەكە سەلمێندرا، لێكۆڵینەوە ئەنجام دەدرێت، لایەنە كەمتەرخەمەكان دەستنیشان دەكرێن، و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەكرێن، هەروەها ڕێنمایی ناردنی لیژنەیەكی تەكنیكی بە سەرۆكایەتی سەرۆكی تیمی هەوڵی ئەندازیاری و تیمی بەدواداچوون بۆ سەردانكردنی پارێزگا و دەستنیشانكردنی كەموكوڕییەكان لە جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان هەروەها ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەی كرد بۆ بەدواداچوون بۆ قوتابخانە تەواوكراوەكان، كە بەهۆی كێشەی كارگێڕی و یاساییەوە وەرنەگیراون.