بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە هێڵی ئاسمانی عێراقی پشتڕاستی كردەوە كە سەرجەم گەشتە ئاسمانییەكان چاودێری توندیان بۆ دەكرێت.
هێڵە ئاسمانییەكان لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: سەرسوڕمانی و پەشیمانی قووڵی خۆی دەردەبڕێت كە هەندێك دامەزراوەی میدیایی بەناوبانگ ڕاكێشراونەتە ناو شێوازە بەردەوامەكانی شێواندن و ڕووخاندنی ناوبانگی ئەو كۆمپانیا نیشتمانییە بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوە فەرمییەكان، وەك یەكێك لە كەناڵە ناوخۆییەكان مامەڵەی لەگەڵ ماددەیەكی تۆماركردندا كردووە كە گەڕاندەوە بۆ یەكێك لە تیمەكانمان كە وەك كاپتنی فڕۆكەوان كاردەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : لێرەدا دەبێت ئەوە ڕوون بكرێتەوە كە مادەكە دروستكراوە و هەڵگری هیچ ئیعتبارێك نییە، بەو پێیەی سەرجەم تیمەكانمان بەبێ گوێدانە پۆلێنكردنی كارەكانیان، كارمەندی پیشەیی و لێهاتوون كە لە خەمی ناوبانگی كۆمپانیاكەمانن بە گشتی و سەلامەتی سەرنشینەكانمان بە تایبەتی، جەختیشی لەوە كردەوە كە هەموو گەشتە ئاسمانییەكان كە لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقی ئەنجام دەدرێن كەوتوونەتە ژێر چاودێری توند لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەكانەوە كە ئارەزووی گرنگیدان بە بچووكترین وردەكاری و دڵنیابوون لە یەكسانبوونیان لەگەڵ ستاندارد و ڕێسا نێودەوڵەتییەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە : رێكاری یاسایی لە دژی هەر كەسێك پەیڕەو دەكرێت كە هەوڵی سووكایەتیكردن یان كەمكردنەوەی ناوبانگی كۆمپانیاكەمان بدات.