وەزارەتی حەجی سعودیە بە (INA): هەزاران كارتی (نسك) مان بۆ حاجیانی عێراق دابینكرد

ناوخۆ
  • 9-06-2024, 21:34
  • +A -A

    مەككەی پیرۆز - INA
    ئەمڕۆ یەك شەممە وەزارەتی حەجی سعودیە ڕایگەیاند، هەزاران كارتی نسك بۆ حاجیانی عێراق دابینكردووە.
    حامد مالیكی بەڕێوەبەری پڕۆژەی كارتی نسك لە وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كارتی نسك یەكێكە لەو پڕۆژە ئەلیكترۆنییە گرنگانەی كە رێكخستنی  كاری  دەستەكانی حەج بۆ هەمووان ڕێكدەخات  و وڵاتان و تەنها بە حاجیانی شانشینی سنووردار نییە، ئاماژە بەوە دەكات كە لە ڕێگەی ئەم كارتەوە ڕێگە بە زیارەتكاران دەدات پەیوەندییان پێوە بكرێت و هەموو پێداویستییەكانی حەجیان بۆ دابین بكرێت، لەوانەش پشكی هەر حاجییەك لە ئاوی زمزم.
    مالیكی ئاماژەی بەوەشكرد : هەزاران حاجی عێراقی كارتی (نسك) یان پێدراوە، كە ئەو بەڵگەنامەیە فەرمییە كە دەتوانن بچنە ناو شوێنە پیرۆزەكان و هەروەها سەرجەم مەرجەكانی حەج بەدەستبهێنن.