بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەك شەممە موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، داوای داڕشتنی وتارێكی ئینتقالی هاوتا لەگەڵ پێویستییەكانی ئاسایشی نەتەوەیی عەرەبی و ئیسلامی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: موحسین مەندەلاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەكالەت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە گەشتێكی مەیدانی ئەنجامدا بۆ مزگەوتی ئیمام ئەبو حەنیفە نوعمان و كۆمەڵگەی فیقهی عێراق، كە لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنەوە شێخ ئەحمەد حەسەن تەها و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و كۆمەڵێك زانای ئاینی وشێخی بەرێز پێشوازی لێكرا.
مەندەلاوی ڕاشیگەیاند بەپێی ڕاگەیەنراوەكە : قۆناغی ئێستا كە ناوچەكە تووشی دەبێت و ئەو مەترسییانەی كە هاوڕێی دەبن، جەخت لەسەر پێویستی كاركردن بۆ یەكخستنی گوتاری ئیسلامی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان دەكەنەوە، هەروەها گرنگی داڕشتنی گوتارێكی ئینتقالی كە لەگەڵ پێویستییەكانی ئاسایشی نەتەوەیی ئیسلامیدا یەكدەگرێتەوە بۆ پاراستنی پیرۆزییەكان و پاراستنی سەروەری گەلان لە هەمان كاتدا ستایشی بەشدارییەكانی كۆمەڵگەكەی كرد لە یەكخستنی ڕیزەكان و ڕەتكردنەوەی بیرۆكە توندڕەو و تائیفیەكان و قسەی ڕقاوی و بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.
لە بەرامبەردا سەرۆكی كۆمەڵگەی فیقهی ستایشی هەوڵەكانی سەرۆكی ئەنجومەن بە وەكالەت لە پەسەندكردنی ئەو یاسایانەی كە بەها كۆمەڵایەتی و ئیسلامیەكان دەپارێزن، وەك یاسای لەشفرۆشیش سەردانی مەزارگەی ئیمام ئەبو حەنیفە نوعمان كرا، و گرنگترین پێداویستییەكان و دیارترین كێشەكانی بەردەم بەرپرسانی شوێنەكە گفتوگۆیان لەسەر كرا.