سەرۆك وەزیران ڕەزامەندی وپشتگیری لەسەر دامەزراندنی پڕۆژەی پاڵەوانی ئۆڵۆمپیدا

وەرزش
  • 9-06-2024, 18:54
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دامەزراندنی و پاڵپشتیكردنی پڕۆژەی پاڵەوانی ئۆڵۆمپی (دەستكەوتی ئۆڵۆمپی)، كە ئامانجی بەدەستهێنانی دەستكەوتێكی ئۆڵۆمپی (مەدالیای ئۆڵۆمپی) یە لە ئۆڵۆمپیادی 2032 لە ئوستڕالیا.
    خالد عەبدولواحید گیبیان ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری لاوان و وەرزشی لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە  وتیایداهاتووە: سەرۆك وەزیران گرنگییەكی زۆر بە سەرجەم دەستكەوتە وەرزشییەكان دەدات لە عێراق بە مەبەستی گەیشتن بە گەورەترین ئامانج ، كە بریتییە لە دروێنەكردنی دەستكەوتی وەرزشی و بەرزكردنەوەی ئاڵای عێراق لە هەموو كۆڕ و كۆڕبەندە عەرەبی و نێودەوڵەتییەكان .
    ئاماژەی بەوەشكرد : ڕەزامەندی وڵاتەكەی لەسەر بنەمای پێشنیارێك بوو كە لەلایەن ڕاوێژكارانی سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری لاوان و وەرزشی عێراق و لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی عێراق پێشكەشكرابوو، وەزارەتی لاوان و وەرزشیش بەشداری ئەم پڕۆژە گەورەیە دەكات و بە بەشداری پسپۆڕانی وەرزشی لە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق.