بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی دەرەوە بەشداریكردنی لە بیست و حەوتەمین كۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سانت پترسبۆرگ ڕاگەیاند.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە: شاندێكی وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی كۆماری عێراق لە ڕووسیای فیدرالی و شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق بەشدارییان لە بیست و حەوتەمین كۆڕبەندی ئابووری نێودەوڵەتی سانت پترسبۆرگ كرد ، كە بۆ ماوەی 5تا 8-6-2024لە شاری سانت پترسبۆرگ لە ڕووسیا بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : زیاتر لە 17 هەزار بەشداربووی زیاتر لە 136 وڵاتەوە بەشدارییان لە كۆڕبەندەكەدا كرد، كە بریتی بوون لە سەرۆكی دەوڵەت و حكومەت، وەزیر، بەرپرسانی حكومەت، باڵیۆز، و سیاسەتمەدارانی 45 وڵات، هەروەها ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕوسیا بەشداری كۆبوونەوەی پلینۆمی كۆڕبەندەكەی كرد.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لە میانی كۆبوونەوەكاندا باسیان لە ئاستەنگە ئابوورییەكانی بەردەم جیهان و چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانكارییە جیهانییەكانی ئێستادا كرد، هەروەها باسیان لە هاوكاریكردن لە بواری گواستنەوەی نێودەوڵەتیدا كرد، هەروەها باسیان لە هاوكاریكردن لە بواری زیرەكی دەستكرد و هەواڵگری و تەكنەلۆژیای دیجیتاڵی و دۆزینەوەی ڕێبازی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پەروەردە بەگوێرەی گەشەپێدانی تەكنەلۆژیا لە جیهاندا.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد