بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی بەرگری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەداوە:- کە پێویستە داواکارانی وەرگرتن لە خولی 114، کە بە سەرکەوتوویی لە سەرجەم تاقیکردنەوە جەستەیی و کێبڕکێییەکان دەرچوون، ژمارەی ناسنامە و بەرواری پێداچوونەوەیان لە لیستە هاوپێچکراوەکاندا ئامادەبکەن و دەبێت سەردانی نەخۆشخانەی سەربازی حوسێن بکەن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- مەلەفی چاوپێکەوتنی پشکنینی پزیشکی بۆ خولی 114ی کۆلێژی سەربازی زیادکراوە بۆ ئەم لینکەی خوارەوە:
https://invite.viber.com/?g2=AQBOIsHCrwFTHE00YwI%2FymHk1Z2kEd1x8%2BcNebN0LDTQT4fRu3zG2lshLElgnlS0&mi=5031
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە :- کە مەلەف و بەروارەکانی پشکنینی پزیشکی بۆ خولی 114ی کۆلێژی سەربازی زیادکراوە بۆ داواکاری تێلێگرام لەم لینکەی خوارەوە:
https://t.me/MODiraq/8856