بەغدا-INA
ئەمرۆ یەکشەممە ،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند،دەزگای دژە تیرۆر دوو (2) تیرۆریست و دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری لە ناوچە جیاوازەکان دەستگیرکردووە.
شانەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە، "یەکەکانیان لە ناوچەکانی باکور دوو ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە کە تیایدا دوو تیرۆریست لە پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک دەستگیرکراون.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :-لە دوو ئۆپەراسیۆنی تری جیاوازدا ، کە ئەنجامدا دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرە لە پارێزگاکانی بەسرە و زیقار دەستگیرکران، هەروەها دوایی دەستگیرکردنیان ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان کران.