سەرۆک وەزیران: دەکرێت پشتێن و ڕێگادەرەکیەکان بە پرۆژەی گەشەپێدانەوە ببەسترێتەوە لەچوارچێوەی یەک پرۆژەدا

سیاسی
  • 9-06-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، دووپاتیکردەوە کە دەکرێت پشتێن و ڕێگا بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانەوە ببەسترێتەوە لەچوارچێوەی یەک پرۆژە ، ئاماژەی بەوەشدا : کە حکومەت ستانداردە ژینگەییەکان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا پەسەند دەکات.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران پێشوازی ، پێشوازی کرد لە "دای هولیانگ "بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پترۆجینای چینی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وەفدی یاوەری .
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆك وەزیران جەختی لە پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ چین لە هەموو بوارەکاندا"کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە بوونی کۆمپانیا چینییەکان لە کەرتە جیاوازەکاندا،لەوانەش کەرتی نەوت، ئەم کەرتە بەهێزتر دەکات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
    "سودانی " ئاماژەی بە "پڕۆژەی غازی پەیوەندیدارکرد کە  لە پارێزگای میسان دەستیپێکردوە و لەلایەن کۆمپانیای پترۆجینا جێبەجێ دەکرێت، وەک یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بەو پێیەی دەچێتە چوارچێوەی ئەولەویەتەکانی حکومەت لە وەستاندنی ئەو پاشماوەیانەی کە بە سووتاندنی غاز دەردەدات،بۆیە سوپاسی خۆی دەربڕی بۆ هەوڵەکانی هەموو ئەوانەی لەم پڕۆژەیەدا کاردەکەن.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- سەرۆکی وەزیران ڕوونیکردەوە :- کە بەرژەوەندیی عێراق بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی غاز، لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەت بۆ پەرەپێدانی پیشەسازیی بەرهەمهێنان و پێودا، کە بەهای زیادە بە ئابووری دەبەخشێت و هەلی کار دەڕەخسێنێت.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- سودانی ئاماژەی بەوەداوە کە دەتوانرێت پرۆژەی پشتێن و ڕێگا ببەسترێتەوە بە پرۆژەی ڕێگای گەشەپێدانەوە بۆ ئەوەی یەک پڕۆژە بێت،و ئامادەیی عێراق بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیاکە لە پرۆژەکانی پترۆکیمیایی لە دەرەوە وڵات دەربڕی،کە حکومەت ستانداردە ژینگەییەکان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا دەگرێتەبەر، هەروەها دابینکردنی ژینگەیەکی وەبەرهێنان بۆ کۆمپانیاکانی بەڕێوەبردن و پەرەپێدان و دامەزراندنی سەنتەری ڕاهێنان بۆ پەرەپێدانی کرێکاران و هاوکاریکردن لە بواری زەمالەی خوێندندا.