بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"بانکی ڕەشید" ڕێنمایییەکی نوێی سەبارەت بە داواکردنی پێشینەی کەسی بۆ فەرمانبەران و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان دەرکرد.
بانکی ڕەشید لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- لە هەوڵێکدا بۆ ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکانی پێدانی پێشینە (بە فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان) و بۆ ڕێگریکردن لە ئیستغلالکردنیان لەلایەن کەسانەوە، بانکەکە بڕیاریدا مەرجی داواکردنی ناسنامەی بەڕێوەبەرایەتییەکە لەکاتی داواکردنی پێشینەی کەسیدا هەڵبوەشێنرێتەوە و پشت بە کارتی یەکگرتوو و سێ مووچە لەسەر ماستەر کارتەکە ببستێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لەبارەی فەرمانبەرانی وەزارەتی بەرگریش ، جگە لەوەی لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا،جەخت لە دانانی ناسنامەی (باج) دەکاتەوە بە مەبەستی جیاکردنەوەی ئەفسەران لەپلەبەندی بۆ مەبەستی پێداچونەوە بە خزمەتی ساڵانەی لەکاتی ڕەوانەکردنی بۆ خانەنشینی.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- بانکی ڕەشید بەردەوام دەبێت لە پێداچوونەوە و ئاسانکاری لە هەر بڕیارێک بەمەبستی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ داواکارانی بانکەکە.