ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: پرۆژەی یەک پەنجەرە ماوەی تەواو کردنی مامەڵەکانی داواکاری بۆ پڕۆژە پیشەسازییەکان لە دوو ساڵ کردە 15 ڕۆژدا

ناوخۆ
  • 9-06-2024, 14:53
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە "حەموودی لامی" ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کارووباری پیشەسازی و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پلانی حکومەت لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتدا پاڵپشتی کەرتی تایبەتە، بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان، بەو پێیەی ساڵانە هەزاران دەرچوومان هەیە،و کەرتەکە دەتوانێت هەلی کار بڕەخسێنێت،و پشتگیری ئابووری بکات،و دەرفەتی کار بۆ وڵات دابین بکات.
    ووتیشی :- حکومەت لە پلانەکانیدا دەستیکردوە بە خۆجێیکردنی پیشەسازی دەرمان و گەیشتووەتە قۆناغی باش لە  ئەنجامەکان، بەو پێیەی پیشەسازییەکان بەگشتی بوونەتە پاڵپشتی لەلایەن دەوڵەتەوە، هەروەها ئەو بڕیارانەی کە دراون زیاتر لە ساڵ و نیوێک لە تەمەنی حکومەتی ئێستا بۆ کەرتی تایبەت ، ئاسانکاری بۆ کەرتەکە دروستکردوە .
    لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی:-" محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازیی ڕاسپارد تا بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری داتا نیشتمانیەکان هەنگاو بۆ  دروستکردنی یەک پەنجەرە بۆ دامەزراندنی پڕۆژەی پیشەسازی بنێت ، بەو پێیەی ئەو پڕۆژانە پێویستیان بە ڕەزامەندی 17 لایەن هەیە و دوو ساڵی دەوێت بۆ تەواوکردنی، بەڵام دوای جێبەجێکردنی ئەم بەرنامەیە، تەنها 15 رۆژ ڕێگارەکان تەواو 
    دەبن.
    ئەو ڕوێژکارەی سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستەروو :- ئەنجوومەنی وەزیران دوو مانگ مۆڵەتی بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی داوە بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی کردنەوەی پەنجەرەکە ، کە کارێکی گەورەیە و پێویستی بە ڕاهێنانی کادیری وەزارەتەکان هەیە لەسەر بەرنامەکە.
    "للامی" ڕوونیشیکردەوە:- دوای خستنەگەڕی پرۆگرامی یەک پەنجەرە، وەبەرهێنەر دەتوانێت لە ڕێگەی مۆبایل یان کۆمپیوتەرەوە داواکاری پێشکەش بکات، بەشێوەی ئەلیکترۆنی ڕسوماتەکەی بدات، هەروەها ژمارەیەکی پێبدرێت بۆ بەدواداچوون بۆ مامەڵەکەی، کاتێک ئەپڵیکەیشنیەکە دەگاتە بەشی پەیوەندیدار، ئەوا لە مۆبایلی داواکاری دەردەکەوێت، و کارمەندی بەرپرسیار 4 ڕۆژی دەدرێتێ بۆ تەواوکردنی کارەکە، و کاتێک ماوەی ئەمە زیاتر بوو ئەو کارمەندە ڕۆژانە ئاگادارکردنەوەیەک وەردەگرێت کە مامەڵەکە هێشتا لەلای ئەوە ، و ئەگەر مامەڵەکە لە ماوەی 14دا تەواو نەبوو ئەوە کەیسەکە ڕەوانەی دەستەی ڕاوێژکاری دەکرێت بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست.