بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی،" سەرۆکوەزیران، ڕێنمایی تایبەتی بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی کارگەی پۆڵا دەرکرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەیی،تیایدا هاتووە:- "محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی کارگەی پۆڵا لە پارێزگای بەسرای،سەر بە کۆمپانیای گشتی ئاسن و پۆڵای ئەنجامدا.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لە میانی کوبونەوەکەدا"سودانی" کورتەیەکی لە بارەی کارەکانی پەیوەست بە نۆژەنکردنەوە و بەڕێوەبردنی پڕۆژەکە خستەرەە ، کە یەکێکە لە پڕۆژە دواکەوتووەکان،پاشان گوێی لە زانیاری گشتگیر گرت لەسەر ئەو ڕێکارانەی کە لەلایەن لایەنی بەرپرسی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە گیراونەتەبەر ، کە بڕیار بوو دوو مانگ لەمەوبەر بکرێتەوە، بەڵام هەندێک بەربەست ڕێگری لەم کردنەوەیە کردوە، ئەمەش پێویستی بە گرێبەستێکی تایبەت هەبوە .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە :- لەسەر پێویستی لابردنی هەموو ئاستەنگ و کێشە تەکنیکییەکان کە ڕێگرن لە تەواوکردنی پڕۆژەکە و گرنگی کارکردنی 24 کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، هەروەها دەزگا جێبەجێکارەکان دەبێت پابەندبن بەو سنوورە کاتییانەی کە لەسەری ڕێککەوتوون، و پابەندی کۆمپانیای جێبەجێکار کە لە مانگی ئازاری ڕابردوودا بۆی دیاریکرابوو.