بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،رایگەیاند :کە حکومەت ئاسانکاری و ژینگەیەکی سەلامەتی بۆ وەبەرهێنەران و کۆمپانیاکان ڕەخساندوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەمڕۆ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،پێشوازی لە "حەمید جەعفەر " سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکانی هیلال، و شاندی یاوەری کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی دیدارێکدا باس لە پێشکەوتنی کارەکان لەو پڕۆژانەی کە کۆمپانیاکە لە عێراق ئەنجامی داوەکرا ، بەتایبەتی پڕۆژەی کۆمپانیاکە لە چوارچێوەی خولی پێنجەمی مۆڵەتدان،ئەوە جگە لە پشتڕاستکردنەوەی بەرنامەی حکومەت بۆ فراوانکردنی هاوبەشییە بەرهەمدارەکانی لەگەڵ کۆمپانیا و گروپە ئابوورییەکان،بە هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت، لە چوارچێوەی بەرنامەکانی بۆ چاکسازی ئابووری.
هەروەک "سودانی" جەختی لەوە کردەوە کە حکومەت کەشێکی سەلامەتی بۆ وەبەرهێنان دابین کردووە، هەروەها ئاسانکاری دارایی و بانکی بەرچاوی بۆ کۆمپانیا بەئەزموونەکان کردوە ، ئەمەش دەرگا بەرووی پەیوەندی بەردەوام ە هاوکاریکردن دەکاتەوە، کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر ئابووری ناوخۆیی دەبێت، و هەلی کار دەڕەخسێنێت.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : لای خۆیەوە "حەمید جەعفەر " پێزانینی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکومەت دەربڕی لە کارئاسانیکردن بۆ یان ، هەروەها داوای لە سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕێگرن لە کاری کۆمپانیاکانی وەبەرهێنان، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان .