بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ئەسیر غریری " وەزیری بازرگانی ڕایگەیاند: کە عێراق قۆناغی خۆبژێوی لە گەنمدا تێپەڕاندووە.
"ئەسیر غریری" لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- وەرزی بە بازاڕکردن لە (9) پارێزگای ناوەند و باشوور کۆتایی هاتووە،جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق قۆناغی خۆبژێوی تێپەڕاندووە و کاردەکات بۆ زیادکردنی یەدەگی ستراتیژی گەنم.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- لای خۆیەوە"حەیدەر گەرعاوی" بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە،ڕایگەیاند : پلانی بەبازاڕکردن بۆ بەرهەمی گەنمی ناوخۆیی بۆ ساڵی 2024 لە (9) پارێزگای ناوەڕاست و باشوور سەرکەوتوو بوو ،هەروەک ڕێژەی زیادبوونی بەرهەمی گەنمی ناوخۆیی بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو نزیکەی لەسەدا 21 بووە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- ئەم هەنگاوانە بە ڕۆڵی گەورەی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،و وەزیری بازرگانی بووە، کە لە سەرەتای وەرزەکەوە جەختیان لەسەر سەرکەوتنی بەرنامەکە کردۆتەوە.