هەولێر -INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"مەسرور بارزانی " سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەنتەری ئیگڵ پۆستی لە شاری هەولێر کردەوە کە تایبەتە بە کاروباری پۆستە و گەیاندن .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە ڕێورەسمی کردنەوەکەدا ووتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم کۆمپانیا و سەنتەرە، دەبێتە هۆی زیاتر بەیەکەوە بەستنەوەی شارو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە یەکتر و هەروەها بە ناوچەکانی دیکەی عێراق و هەموو جیهان.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە:- سەرۆکی حکومەت ووتی :- ئەمە بەشێکە لە پلان و بەرنامەکانی حکومەت بۆ بەسەردەمیکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بەدیجیتاڵکردنیان و هەروەها کەمکردنەوەی بیرۆكراسی، کە لەم سەردەمەدا، پۆستە و گەیاندن، دامەزراوەیەکی زۆر گرنگ و چالاکە و خزمەتێکی زۆر بە هاووڵاتییان دەگەیەنێت و ئاسانكاریی زۆر بۆ ڕاییكردنی ژیان و كاروباری رۆژانەی هاووڵاتیان دروست دەكات و كاتێكی زۆریان بۆ دەگەڕێنێتەوە و بەم هۆیەوە كاروبارەكانیان بە شێوەیەكی خێرا ڕایی دەکەن،و لە هەمانکاتدا دابینکردنی ئەم خزمەتگوزارییە بە شێوازێکی پێشکەوتوو، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و بارگرانی لە سەر دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان و هەروەها کەرتی تایبەتیش.