هەولێر-INA
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممە"نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ "پاتريك دۆرێل " باڵيۆزى فه‌ره‌نسا له عێراق كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی ، تیایدا هاتووە :- له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داكۆكييان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و تيشكيان خسته سه‌ر ده‌رفه‌ته‌كانى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا.
هەروەک هه‌ردوولا بيروڕايان ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان ئاڵوگۆڕ كرد و هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له كاتێكى گونجاوى ئه‌مساڵدا به به‌شداريى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى كوردستان.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :-له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسيان له گرنگيى گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد و به‌ره‌وپێشچوونى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ردوولايان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند،له‌مباره‌يه‌وه باڵيۆزى فه‌ره‌نسا هه‌وڵه‌كانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى به‌رز نرخاند و پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ده‌ربڕى، لە پاراستنى سه‌قامگيريى سياسى له عێراق،هاوکات دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش،لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه كونسولى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.