بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"هیام یاسیری"وەزیری پەیوەندییەکان،ڕایگەیاند:- کە چوار ڕێوشوێن گیراونەتەبەر کە یارمەتیدەر دەبن لە چالاککردنی کاری ترانزێتی بازرگانی، هاوکات ئاماژەن بۆ پێشکەوتن و ئەنجامە ئەرێنییەکان لە تەواوکردنی ڕێکارەکانی بەڕێوەبردنی مۆڵەتی نەوەی پێنجەمی پەیوەندییەکان.
"یاسیری"لە وتارێکیدا لە میانی کۆبوونەوەی لوتکەی پەیوەندییەکانی عێراق کە بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران و وەزارەتی پەیوەندییەکان و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان بەڕێوەچوو و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو وتی:- ئەوەی یارمەتی چالاککردنی کاری بازرگانی دا لەسەر پرسی ترانزێت، و دامەزراندنی سیاسەتی نرخی لەسەرەخۆ کە پشت بە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ کڕیاران دەبەستێت، لە بازاڕی ترانزێت لە عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا،هەروەک ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە وەزارەت چارەسەرێکی تەکنیکی و خێرا و پێشکەوتووی پەرەپێداوە بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ گەشەسەندنی جیهانی.
ووتیشی :- گۆڕینی حکومەی بۆ دیجیتاڵی گشتگیر پێوەرێکی گرینگە بۆ سەرکەوتنەکانی حکومەت، بەو پێیەی لیژنەی باڵای بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیران و ئەندامێتی وەزیران و سەرۆکی دەزگا پەیوەندیدارەکان بەشدارن ،بۆ هەڵسەنگاندنی واقیعی دۆخی گۆڕانی دیجیتاڵی لە عێراق،کە لە ڕاستیدا ڕێکارەکانی هەڵسەنگاندنی بابەتیی واقیعی و پەرەپێدانی سیاسەتێک بۆ گۆڕانکارییەکانی دیجیتاڵی لە عێراق دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا :- کە وەزارەت دەستیکردووە بە پڕۆژەیەکی دیجیتاڵی گشتگیر بۆ بەدیهێنانی خواستی وەزارەت بێ کاغەز بۆ ئەوەی وەزارەتەکەمان هەنگاوی نوێ سەردەمیانە پیادەبکات.
ڕوونیشیکردەوە :- پڕۆژەکە ئێستا وەک تەندەر ڕاگەیەندراوە و بەم زووانە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.