موحسین مەندەلاوی و هادی عامری تاوتوێی کارەکانی خولی داهاتووی یاسادانانی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکەن

سیاسی
  • 9-06-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"موحسین مەندەلاوی " سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،لەگەڵ "هادی عامری " سەرۆکی هاوپەیمانی (نەبنی) باسی لەکارەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران کرد لە خولی داهاتووی یاسادانانی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەوەکالەت، لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:-ئەمڕۆ "محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت پێشوازی لە "هادی عامری " سەرۆکی هاوپەیمانی ( نەبنی) کرد.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لە میانی دیدارێکدا  هەردوولا باسیان لە گرنگترین کارەکانی خولی پێشووی یاسادانان و گرنگی کاراکردنی ئەو یاسایانە کردووە کە لەو ماوەیەدا پەسەند کراون بەتایبەت خشتەی بودجە، بەو پێیەی ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە هاوڵاتیانەوە.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "مەندڵاوی " جەختی لە پێویستی یەکخستنی هەوڵەکانی هێزە سیاسییەکان کردەوە لەبارەی بەهێزکردن و پاڵپشتیکردنی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزاری و ستراتیژییەکانی.