بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگاری سەلاحەدین ڕۆژی چوارشەممەی داهاتووی کردەپشوی ڕەسمی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری سەڵاحەدین، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- پارێزگاری سەڵاحەدین ڕێنمایی دا کە ڕۆژی چوارشەممە لەفەرمانگەکان بکرێتە پشوری ڕەسمی ، جگە لەفەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی وەک ئاسایش و تەندروستی و پەروەردە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەمە وەک ڕێزگرتنێک بۆ دەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی سپایچەر،وەک دەربڕینی هاوخەمی نەتەوەیی بۆ یادی شەهیدان و ڕەتکردنەوەی تیرۆر .