بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ تۆمارکردنی نزیکەی 14 هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانی لە ماوەی پێنج مانگدا ڕاگەیاند.
"عەمید میقداد میری"وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- وەزارەت لە ماوەی پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵدا (13 هەزار و 857) حاڵەتی جیاوازی توندوتیژی خێزانی تۆمارکردووە.
وەک وتەبێژی وەزارەت لەبەیاننامەکەدا ئاماژەی پێداوە:- زۆرترین حاڵەتی توندوتیژی دەستدرێژی جەستەیی بوە کە تۆمار کراوە.