بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"خالید شوانی " وەزیری داد، فەرمانیدا بەسزادانی فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی نەجەف کە تێوەگلاون لە دۆسیەی زەوتکردن،جگە لە ڕەوانەکردنی بۆ دەزگای دادوەری تا سزا بدرێن.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:- بە پشتبەستن بە ڕاسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوە کە بەپێی فەرمانی کارگێڕی ژمارە 1485 لە 5/20/2024 پێکهێنراوە،سەلمێندراوە : کە بەشێک لە فەرمانبەران لە نەجەف لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردن کارەکەیان قۆستەوە بۆ وەرگرتنی ڕەشوە لە هاووڵاتیانیان،بەو هۆکارەوە وەزیری داد بڕیاری سزادانی ئەو بەرامبەرانەی دەرکرد، ئەوە جگە لە ڕەوانەکردنیان بۆ بەردەم دەزگای دادوەری،هاوکات "ڕاستی یوسف حەمید" بەڕێوەبەری گشتیی بەشی جێبەجێکردن،ڕێنماییدا کە هەموو ڕێکارێکی یاسایی بگرنەبەر،ئەوە سەرەڕای تۆمارکردنی سکاڵای دادوەری لەسەر ئەو فەرمانبەرانەی کە ئاماژەیان بۆکراوە دوای ئەوەی ڕاپۆرتی لیژنەیە لێکۆڵینەوەیەی دووپاتی لەسەر تۆمەتەکان کردۆتەوە .
هەروەک دووپاتیشی کردەوە، کە بەڕێوەبەرایەتیەکەی بەردەوامە لە هەڵمەتەکانی بۆ نەهێشتنی کەیسەکانی گەندەڵی ئیداری و بەرگریکردن لە پرۆسەی شەفافیەتی وەزارەتی داد لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، لە ڕێگەی پەیوەندیی بەردەوام و ڕاستەوخۆ لەگەڵ هاووڵاتیان، لە ڕێگەی بەرنامەی کۆبوونەوەی مانگانە و سندوقی سکاڵاکان و سۆشیال میدیا و دەزگاکانی سەر بە میدیا و حکومەت لە وەزارەتی داد.