بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دادگای ناوەندیی تاوانەکان،سزای لەسێدارەدانی بەسەر حەوت بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکاندا سەپاند،کە لەنێو سزادراوەکاندا هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانی تێدایە .
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- دادگا یەکەم حوکمی لەسێدارەدانی خۆی بەرامبەر چوار تاوانباردا دەرکرد بە تاوانی هێنان و بردنەدەرەوەی مادەی هۆشبەر،هەروەک دادگا بڕیاری دووەمی خۆی بەرامبەر سێ سزادراوی تر دەرکرد،لەنێویاندا سزادراوێک هەڵگری ڕەگەزنامەی بیانی یە بەتۆمەتی هێنانی مادەی هۆشبەر لە وڵاتانەوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- ئەم بڕیارانە بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی 27/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 و بە ئاماژەدان بە مادەکانی 47 و 48 و 49ی یاسای سزادان دەرکراون.