بەدواداچوون-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە چوار فەلەستینی لە بۆردومانی کوێرانەی شاری غەززە لەلایەن ڕژێمی زایۆنیەوە شەهید بوون.
سەرچاوە پزیشکییەکانی فەلەستینی لە نەخۆشخانەی ئەهلی عەرەبی لەڕاپۆرتێکدا ڕایانگەیاندوە :- کە تیمە پزیشکییەفریاگوزارییەکان چوار شەهیدیان لە ئەنجامی بۆردومانی کوێرانەی قەوارەی زایۆنی کە ماڵەکەیانی کردۆتە ئامانج،لە گەڕەکی دەراج لە شاری غەززە دەرهێنا.
هاوکات فڕۆکە و تۆپخانەکانی رژێمی داگیرکەری ئیسرائیل بەردەوامن لە بۆردومانکردنی کەمپەکانی ناوەڕاستی کەرتی غەززە،سەڕەرای ئەو کۆمەڵکوژییەی دوێنێ لە کەمپی نوسیرات ئەنجامیدا، کە 218 شەهید و سەدان برینداری لێکەوتەوە.
هەروەک سەرچاوە خۆجێییەکانی فەلەستینی ڕایانگەیاندووە کە تانکەکانی سوپای داگیرکەری ئیسرائیل ناوچەی میسبح و خربەت عەدەسیان کۆنترۆڵکردووە،کە دەکەوێتە باکووری شاری ڕەفعەتەوە ،هاوکات بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە سەرەتای هێرش و داگیرکاری وشکانیەوە لەلایەن رژێمی زایۆنیەوە دەیان ماڵی نیشتەجێبوونیان وێران کردووە و ژێرخانی هەموو ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشووری شارەکەی خاپور کردوە، و بەم شێوەیە قەوارەی زایۆنی خۆی بەسەر شارەکەدا سەپاندوە،کە نزیکەی ملیۆنێک فەلەستینی لێیەوە ئاوارەبوون و سەدان فەلەستینی لێ شەهید بوون.
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی سعودیە (واس)