بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،، تیایدا هاتووە:- ئاسمان بۆ ڕۆژی دووشەممە ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی باکوور هەورە لەگەڵ بارینی پەرشوبڵاو دەبێت ، کە لە هەندێک کاتدا ڕەشەبای لەگەڵدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە وڵات ، بە گشتی هاوشێوە رۆژانی پێشوو دەبن .
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- بۆ ڕۆژی سێ شەممە ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارینی پەرشوبڵاو لە ڕۆژدا، بەتایبەت لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵات ، هەروەها ئاراستەی با چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێن، و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور چەند پلەیەک دادەبەزن، هەروەک لە ناوچەی باشووریشدا کەمێک دادەبەزێت.
سەبارەت بە ڕەوشی کەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە دەستەی کەشناسی روونیکردۆتەوە :- کە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی باکوری وڵات ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەروەها ئاراستەی با چالاک دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەندێک شوێن، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، بەڵام لە ناوچەکانی باکوور کەمێک بەرز دەبێتەوە.