بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"لەبەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-ئەمرۆ "نەعیم عەبودی" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر چارەسەرکردنی حاڵەتی نەخوازراوەکانی خوێندکاران لە خولی یەکەمی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی زانکۆ، وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- دەقی بڕیارەکە بریتی بوو لە ڕێگەدان بە ئەنجوومەنی کۆلێژ و پەیمانگاکان بۆ پێدانی نمرەی دیاریکراو دوای کۆتایی هاتنی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم (بۆ سیستمی ساڵانە و وەرزی و خولەکان) بە مەبەستی گۆڕینی دۆخی خوێندکار لە شکستەوە بۆ سەرکەوتن یان کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو بابەتانەی ئەکادیمی کە خوێندکارەکە تێیدا شکستی هێناوە.