بەغدا-INA
"حەیان عەبدولغەنی"جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوت بۆ کاناڵی عێراقیە نیوز ، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وەری گرتوە ،ووتی:- کردنەوەی هەردوو پڕۆژەی پرۆسێسکردنی غاز لە کێڵگەی حەلفایە لە میسان و پڕۆژەی یەکەی ئەزمەڕت لە بەسرە لەلایەن "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، دەچێتە چوارچێوەی پلانەکانی حکومەت بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی بەنزین و وەستاندنی سووتاندنی غاز، ڕوونیکردەوە پڕۆژەکانی ئێستا بۆ دابینکردنی پێویستی ناوخۆییە کە عێراق بەدەستهێناوە لە خۆبژێوی لە بەرهەمەکانی نەوت و غاز و نەوتی سپی،لە هەمان کاتدا ئاماژە بەزیادبوونی بەرهەمهێنانی وەرگیراوەکانی نەوت بە ڕێژەی 360 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
"حەیان عەبدولغەنی " ڕاشیگەیاند:کە حکومەت،هەر لە سەرەتای پێکهێنانییەوە، خۆی بۆ کۆتاییهێنان بە مەلەفی سووتاندنی غاز و گۆڕینی بۆ وزەی بەرهەمدار تەرخانکردوە،و هەموو ئەو بوارانەی کە غازیان تێدا دەسوتێت، پێشتر گرێبەستیان لەگەڵ کراوە بۆ وەبەرهێنان،بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەم مەلەفە تا کۆتایی ساڵی 2028 تاوەکو سەرەتای ساڵی 2029.
ووتیشی :- لە نێو ئەو گرێبەستانەی واژۆ کراون گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی و کۆمپانیای قەتەر غاز هەیە، کە گرێبەستەکە بە خێرای بەرەوپێش دەچێت و وەبەرهێنانی غاز لە 5 کێڵگەی نەوتی لەخۆدەگرێت کە بریتین لە( مەجنوون لە ڕۆژئاوای قورنە 2 و حیس، توبە و ئەرتاوی.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی :- پڕۆژەیەکی ئومێدبەخش لە پارێزگای زیقار هەیە،لەوانە گرێبەستێک کە لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی (بیکەر هیوز ) واژۆ کراوە بۆ وەبەرهێنانی غاز لە کێڵگەکانی ناسریە و غەرەف،هەروەها گرێبەستێک هەیە کە بەم دواییە واژۆ کراوە لە کۆمپانیای حەلفایا بۆ وەبەرهێنانی غاز لە کێڵگەی نەهر بن عومەر.
عەبدولغەنی ڕوونیشیکردەوە:- کە وەزارەت هەنگاوی گرینگی ناوە لە پرۆژەکەدا بۆ دابینکردنی پێویستی ناوخۆیی ،هەروەها وەزارەت توانیویەتی توانای پاڵاوتنی نەوت بە بڕی 360 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە ڕێگەی کەربەلاوە زیاد بکات، جگە لە بەرهەمی پاڵاوگەی باکوور لە بێجی، بە توانای 150 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، هەروەها یەکەی چوارەم لە کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باشوور، بە توانای 70 هەزار بەرمیل.