بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"سەید عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرز نرخاند لە پەسەندکردنی خشتەی بودجە،هاوکات جەختی لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە.
سەید"حەکیم " لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: پێشهاتەکانی بواری سیاسی عێراق و ناوچەکە و ڕۆڵی ئەنجوومەنی نوێنەران لە قۆناغی داهاتوودا دیارترین مەلەف بوون کە ئێمە لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت،گفتوگۆمان کرد.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو:-سەید حەکیم جەختی لە پێویستی پەسەندکردنی یاسای گرنگەکان و چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە.
هەروەک جەخت لە گرنگی یەکخستنەوە و زیاترکردنی هەوڵەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی ئەو سەقامگیرییەی بەدەست هاتووە و گۆڕینی بۆ سەقامگیری هەمیشەیی، سەید "حەکیم" ستایشی "ڕۆڵی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد لە پەسەندکردنی خشتەی بودجە، و متمانە و هاوئاهەنگی ئەنجومەن لەگەڵ بەرنامەکانی حکومەت لە بودنیان و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان.