تۆڕێکی مەترسیدار دەستگیرکران کە بەنیازی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی بوو لە پارێزگای سەلاحەددین

ئەمنی
  • 8-06-2024, 20:53
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ شەممە،بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، دەستگیری تۆڕێکی مەترسیداری ڕاگەیاند کە بە نیاز بوو کردەی تیرۆریستی لە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجام بدەن.
    بۆ وەرگرتنی هەواڵی زیاتر سەبسکرایبی کەناڵەکەمان بکەن لە تێلێگرام
    بەڕێوەبەرایەتیەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- لە ئۆپراسیۆنێکی پێشوەختەدا و لە بۆسەیەکی وردا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی (سەلاحەدین)ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری،توانیان تۆڕێکی تیرۆریستی مەترسیداری سەر بە چەتە تیرۆریستیەکانی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین لەناوببەن، کە ئەندامەکانی ئەو گروپە بەنیازبوون لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کردەیەکی تیرۆریستی بە ئامانجگرتنی هێزە ئەمنییەکان لە پارێزگاکەدا ئەنجام بدەن.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- ئۆپەراسیۆنەکە لەڕێگەی ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری و بەدواداچوونی وردی مەیدانی ئەنجامدراوە،و دەستگیرکراوان دوای دەستگیرکردنیان ڕەوانەی لێکۆڵینەوەی یاسایی کراون.