بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە "حەیدەر قاسم" بریاردەری لیژنەی پاراستنی سەروەری لە پەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:سەردانەکەی "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،بۆ ئەڵمانیا لە ساڵی ڕابردوودا ئاسۆی پەیوەندییەکانی فراوانکرد، بەو پێیەی ڕێگەی خۆشکرد بۆ کردنەوەی دەرگای ئابوری ئەڵمانیا و کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا بۆ عێراق لە سایەی ئەو لێکتێگەیشتنانەی کە لە سەردانەکەدا هەبوو.
ڕاشیگەیاند:-گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنی ئەڵمانی دەستیپێکردووە بۆ تەمویل کردنی پڕۆژەکان لە بەرامبەر پاراستنی سەروەری،ئەم سیستەمە لە زۆرێک لە وڵاتان بۆ پشتگیریکردن و پەرەپێدانی پیشەسازییە ناوخۆییەکان بەکاردەهێنرێت لەڕێگەی ڕاکێشانی پارە لە سەرچاوە بیانییەکانەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی: سەرەتای گفتوگۆکە لە چوارچێوەی سەقفێکی داراییدا بوو کە دەگاتە 500 ملیۆن یۆرۆ، لە ڕێگەی دانوستانێکی جددیەوە کە توانیمان بۆ یەک ملیار یۆرۆ بەرز زیادی بکەین، بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی هاوکاری لە نێوان بانکی بازرگانی عێراق (TBI)و کۆمپانیای قەرزی ئەڵمانی، بۆ دابینکردنی پارە بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت، کە لە ئێستادا عێراق سەقامگیرە و دەرگاکانی بەڕووی هاوبەشی ئابووریدا دەکاتەوە
سەبارەت بە مانای گەرەنتی سەروەری "قاسم "ڕوونی کردەوە :- کە ئەو پڕۆسەیە گەرەنتییە لە وەزارەتی داراییەوە بۆ دەزگا قەرزدەرەکان ئەگەر قەرزوەرگر نەی داتەوە،ئەوا وەزارەتی دارایی بە نوێنەرایەتی ئەو کارە دەکات و بەپێی پرسەکە ڕێکاری یاسایی پەیڕەو دەکات ،پێشتر دەوڵەت گەرەنتییەک لە سەروەری دەدا و ئەمەش دەکەوێتە چوارچێوەی ڕیزبەندی قەرزیشەوە.
ئاماژەی بەوەشدا : کە حکومەتەکانی پێشوو بەزۆری گەرەنتییان بۆ پڕۆژەکانی حکومەت دەدا، ئەمەش یەکەمجارە حکومەت بڕیاریدا گەرەنتییەکی سەروەری بداتە کەرتی تایبەت و گەرەنتی بکات، بەتایبەتی لەبواری جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی ناوخۆی وڵاتدا،چونکە پێویستیان بە سەرمایەی گەورە هەیە.
هەروەک وتیشی:- بەزۆری بانکە ناوخۆییەکان ناتوانن نەختینەیی لەو شێوەیە دابین بکەن کە پێویستی بە بڕە پارەیەکی زۆر هەیە،کاتێک باس لە پڕۆژە ستراتیژییەکان دەکەین باس لە بەهایەک دەکەین کە دەگاتە زیاتر لە 100 ملیۆن دۆلار بۆ هەر پڕۆژەیەک، و لە بەرامبەردا سیستەمی قەرزەکانی ناوەوە عێراق پێویستی بە جۆرێک لە گەرەنتی خانووبەرە و هاوشێوەکانی هەیە، هەروەها لێرەدا بیرۆکەکە ئەوە بوو کە حکومەت گەرەنتییەکی سەروەری پێشکەش بە بانکە قەرزدەرەکان یان ڕێکخراوەکان بکات بۆ ئاسانکاری بۆ پرۆسەی دروستکردنی کارگەی ستراتیژی کە خاوەندارێتی کەرتی تایبەت دەکات، و لێرەوە پرسەکە ڕەیرەوی یاساییبوونی خۆی بەدەستدەهێنێت .