عەلی جاسم سواد INA-مەککەی پیرۆز
ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئاسایشی حەجی سعودیا پلانی ئەمنی بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ ڕاگەیاند.
لیوا "محمد عەبدوڵڵا بەسامی " بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتی لە سعودیا،و سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی حەج،لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ،ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکان پلانی باشیان داڕشتووە،بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم دەزگا هاوبەشەکان لە وەزارەتەکان، بۆ ئاسانکاری هاتووچۆی حاجیان،جەختیشی لەوە کردەوە کە هەموو پلانە ئەمنییەکان بەپێی لێکۆڵینەوە لەسەر بنەمای پلانی ئەمنی پێشوو داڕێژراون کە ئامانجیان ڕێگریکردنە لە هەر جۆرە پێشێلکارییەکی ئەمنی لە وەرزی حەجدا و دابینکردنی ئاسایش و کەش و هەوای گونجاوە بۆ میوانانی ماڵی خودا.
ئاماژەی بەوەشکرد:- جێبەجێکردنی پلانە ئەمنییەکان بووە هۆی دەستگیرکردنی (140) کەس کە بەفیزای ساختە هاوڵاتیانیان هەڵدەخەڵەتێنن بۆ ئەنجامدانی حەج لەناو شانشینی سعوودیا، جگە لە دەستگیرکردنی نزیکەی (64) حاجی نافەرمی، هەروەها گەڕانەوەی نزیکەی (97,664) زیارەتکاریان بە ئۆتۆمبێل کە مۆڵەتی چوونە ژوورەوەیان بۆ مەککە نەبووە .
ئاماژەی بەوەشدا:- کە هێزە ئەمنییەکان هەروەها نزیکەی (171,587) دانیشتوانی سعدوویان گەڕاندەوە کە مۆڵەتی حەجیان نەبووە.
"بەسامی " ووتیشی :هێزە ئەمنییەکان نزیکەی (10) هەزار سزایان
هەروەک ووتیشی : دەزگا ئەمنییەکان داوایان لەو کەسانە کرد کە ڤیزای حەجیان نی یە پێش مەراسیمی حەج فیزاکانیان بەسەر دەچێت، پێویستە مەککە بەجێبهێڵن، هەروەها (153 هەزار و 939) کەسیش دەستگیرکران کە ڤیزەی حەجیان نەبووە و ڕێگەیان پێنادرێت لە وەرزی حەجدا لەناو مەککەدا بمێننەوە.
هەروەک داوای لە حاجیان کرد ، کە پابەند بن بەو مەرج و ڕێنمایانەی کە لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دانراون، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ جووڵەیان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و بەبێ هیچ ئاستەنگێک.