بەغدا-INA
ئەمرۆشەممە"محەممەد شیاع سودانی " سەڕۆک وەزیران،کۆتایی بەسەردانە مەیدانییەکانی خۆی هێنا بۆ پارێزگاکانی میسان و بەسره.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- سەرۆک وەزیران ،کۆتایی بە سەردانە مەیدانیەکانی خۆی هێنا بۆ پارێزگاکانی میسان و بەسرە، کە لەسەردانەکیدا چەندین کاری لەخۆوەگرتبوو :
🔷 کردنەوەی پڕۆژەی غازی پەیوەندیدار لە کێڵگەی حەلفایە لە پارێزگای میسان، بە توانای 300 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێکدا، کە هاوکار دەبێت لە کارپێکردنی وێستگەکانی کارەبا و بەرهەمهێنانی سووتەمەنی شل.
🔷کردنەوەی پڕۆژەی یەکەی ئەزمەرەت لە پاڵاوگەی بەسرە بە توانای (11) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، کە دەبێتە هۆی دابینکردنی پێویستی وڵات بۆ باشترکردنی بەنزین.
🔷سەرپەرشتیکردنی یەکەی کارپێکردنی هەڵم لە پاڵاوگەی بەسرە، بە توانای بەرهەمهێنانی 300 تۆن/کاتژمێر، بۆ دابینکردن و فراوانکردنی بەرهەمهێنان لە یەکەکانی پاڵاوگە و دامەزراوەکان بەو هەڵمەی کە پێویستە بۆ کارکردن.
🔷سەردانێکی مەیدانی بۆ شوێنی پڕۆژەی FCC، کە ڕێژەی جێبەجێکردنی گەیشتۆتە 81%، و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ستافی تەکنیکی و ئەندازیاری پڕۆژەکە.
🔷بەدواداچوونی مەیدانی لەبارەی دروستکردنی یەکەی چوارەمی پاڵاوتن لە پاڵاوگەی بەسرە، بە توانای 70 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە نەوتی خاو و گۆڕینی بۆ وەرگیراو.
🔷سەردانێکی مەیدانی بۆ پڕۆژەکانی پاڵاوگەی بەسرە و فراوانکردنیان.