بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"ئیڤان فایق جابرۆ" وەزیری کۆچ و کۆچبەران، گەڕانەوەی 787 ئاوارەی لە کەمپی ئاشتی کە دوا کەمپی پارێزگای سلێمانییە،بۆ زێدی نیشتەجێبوونیان لە ناحیەی یەسریب لە پارێزگای سەلاحەدین و قەزای شنگالی سەر بە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا لە وەزارەت کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی "ئیڤان فایق جابرۆ " وەزیری کۆچ و کۆچبەران،ستافی وەزارەت ئەو بڕە داراییەیان ڕادەستی ئەو خێزانانەکرد کە بڕی چوار ملیۆنە دیناربوو ، جگە لە کەلوپەلی وەک (شاشەی پلازما و تەباخ و ساردکەرەوەی ناو ماڵ "سەلاجە" )
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- ژمارەی ئەو خێزانانەی کە لە کەمپی ئاشتی ماونەتەوە نزیکەی 370 خێزانە، دوای تەواوبوونی منداڵەکانیان لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی وەزاری دەگەرێنەوە زێدی خۆیان ، بەم جۆرەش پارێزگاری سلێمانی خاڵی دەبێت لە کەمپ.