بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی حەشدی شەعبی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە باشووری ڕۆژئاوای نەینەوا ئەنجامدا.
دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ،تیایدا ڕایگەیاند:- بۆ پاراستن و کیوماڵی باشووری ڕۆژئاوای نەینەوا ،هێزێکی هاوبەش لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای هێزەکانی حەشد و سوپا ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی فراوانیان ئەنجامداوە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە بەدواداچوونی شانە تیرۆریستییەکانە لەو ناوچەیە و ڕێگریکردنە لە شانە تیرۆریستییەکان بۆ ئەوەی هیچ دەرفەتێکیان نەبێت بۆ هیچ کردەیەکی تیرۆرستی.