نەتەوە یەکگرتووەکان: عێراق پابەندبوونی خۆی بە چاکسازییەکانی حوکمڕانی کۆچبەری نیشانداوە

سیاسی
  • 8-06-2024, 16:48
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ شەممە"غولام ئیسحاق زای " جێگری نوێنەری تایبەتی رێکخەری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخەری مرۆیی لە عێراق،ڕایگەیاند:- عێراق پابەندبوونی خۆی بە چاکسازییەکانی  کۆچبەری نیشانداوە، ئاماژەی بەوەشکرد: نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ پشتیوانیکردن لە پەیماننامەی جیهانی سەبارەت بە کۆچ.
    "زائی"لە کۆنفرانسی بەڕێوەبردنی کۆچ لە عێراق، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ووتی: داوامان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران کرد کە بەپێی پەیماننامەی جیهانی بۆ کۆچ مامەڵە لەگەڵ دۆسیەکان بکات.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- عێراق چەندساڵانێک لەمەوبەر، ڕووبەڕووی قەیرانی گەورەی ئاوارەبوون بووەوە، و شێوازی کۆچبەری جۆراوجۆری بەخۆیەوە بینی ،بەڵام بەسەر ئەو تەحدیاتانە سەرکەوت و توانی دەرفەت لەکات وەرگرێت.
    ووتیشی :-نەتەوە یەکگرتووەکان لە نزیکەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق کاردەکات بۆ پاڵپشتیکردن و  جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە، یەکێک لەو بەربەستە دیارانەش  دەستپێکردنی میکانیزمی نیشتمانی بوو لە مانگی کانوونی دووەمی 2022، کە نیشاندەری پابەندبوونی عێراقە بە پەیماننامەی جیهانی بۆ کۆچکردن،کە خۆی لە هاوکاری دەوڵەت بۆ ئاسانکاری کۆچی سەلامەت  و گەڕانەوەی بەشکۆی کۆچبەرەکە گرتەوە.