بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"موئەیەد لامی " سەرۆکی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق،سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاهەنگەکانی جەژنی ڕۆژنامەوانی کرد، هەروەک جەختی لە گرنگی نیشاندانی وێنەی گەشاوەی عێراق کردەوە بەو وەفدانەی کە سەردانی عێراق دەکەن.
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراقی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-لامی سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای کرد کە ئەرکی ئامادەکاریی بۆ ئاهەنگەکانی ڕۆژی نیشتیمانی چاپەمەنی عێراقی لە ساڵیادی دامەزراندنیداو پێداچوونەوە بەکارەکانی ئەندامانی لیژنەی باڵای ڕاسپێردراو لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە و بەرنامەکانی سەندیکا سەبارەت بە بانگهێشتکردن و میوانداریکردنی وەفد و کەسایەتییەکانی وڵاتانی جیهان، کە بریتین لە وەزیرانی ڕۆشنبیری و راگەیاندنی وڵاتانی عەرەبی و سەرۆکی دامەزراوە میدیاییەکان، و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کە پەیوەندییان بە ڕۆژنامەگەری و میدیاوە هەیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئامادەکارییەکان و سەرجەم پێداویستییە لۆجستی و تەکنیکییەکان بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە کرا،کە بڕیاڕە بەچاودێری سەرۆکوەزیران رۆژی یەک شەممە 30حوزەیران لە هۆڵی زەورا لە هۆتێل ڕەشید بەڕێوەدەچێت.