بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران راگەیاند ، بۆ فراوانكردنی بەرهەمهێنانی نەوت،زنجیرەیەك رێوشێون وهەنگاو گیراونەتەبەر.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ربەیاننامەیەكدا كەدەست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایداهاتووە : محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەی یەكەی ئەزمەڕەی بۆ باشتركردنی بەنزین لە پاڵاوگەی بەسڕە كردەوە، لە میانی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگاری بەسڕە ، كە ئەم بەیانییە گەیشتە ئەم پارێزگایە.
ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی گەشتێكیان بۆ پڕۆژەكە كرد و پێداچوونەوەیان بە قۆناغەكانی كاركردن لەسەری كرد، هاوكات ستایشی هەوڵەكانی كارمەندانی تەكنیكی كرد كە لە كۆمپانیاكانی وەزارەتی نەوت كاردەكەن، كە پشتیان پێدەبەسترێت بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پڕۆژانە.
لە میانی وتارەكەیدا سەرۆك وەزیران ئاماژەی بە گرنگی كردنەوەی یەكەی ئەزمەڕە لە پاڵاوگەكەدا كرد، و ئەو بڕگەیەی كە نوێنەرایەتی دەكات بۆ پێویستی وڵات بە بەنزینی ئۆكتانی بەرز”، جەختی لەوە كردەوە كە ئەم پڕۆژانە دەبێتە هۆی وەستاندنی پرۆسەی بەفیڕۆدانی سامان و كۆتایی بە هاوردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بهێنرێت، كە ساڵانێكی زۆرە بەردەوامە.
جەختیشی لەوە كردەوە كە وەبەرهێنانی گونجاو بۆ سامانی نەوت و گاز و زۆرترین سەرچاوەكانی لە پێشینەی كارەكانی بەرنامەی حكومەتدایە.
سەرۆك وەزیران ڕوونیكردەوە : گرتنەبەری كۆمەڵێك ڕێوشوێن و هەنگاو بۆ فراوانكردنی بەرهەمهێنانی وەرگیراوەكانی نەوت، جەختیشیكردەوە كە زیادبوونی تواناكانی فلتەركردن و پاڵاوتنی بە ڕێژەی ڕۆژانە، لەگەڵ هەر كردنەوەی یەكەیەكی نوێی نەوت، وامان لێدەكات نزیك ببنەوە لە گەیشتن خۆبژێوی.
ناوبراو ڕایگەیاند : پێشاندەرێكی نوێ هەیە بۆ هەناردەكردنی هەندێك لە وەرگیراوەكان، وەك نەوتی غاز، نافتا، گۆگرد، و سووتەمەنی فرۆكە و جەختی لەوە كردەوە بەردەوامی ئەم بەرنامەیە لە ماوەی كاركردنی حكومەتدا، و كە ئامانج ئەوەیە كە توانای بەرهەمهێنان زیاد بكات و تایبەتمەندییەكانی بەرهەم باشتر بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد : بەرهەمهێنانی بەنزین لە ساڵی 2022دا (15) هەزار مەتر سێجا بووە لە ڕۆژێكدا، لەكاتێكدا بەرهەمهێنانی ئەمڕۆ گەیشتووەتە (24.8) هەزار مەتر سێجا لە ڕۆژێكدا.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: ئەو پڕۆژەیە كە لەلایەن كۆمپانیای هەوڵی نیشتمانی لە كۆمپانیای پاڵاوگەكانی باشوور بە هاوكاری كۆمپانیا پاڵپشتییەكان جێبەجێ كراوە، بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگەكان دادەنرێت لە زیادكردنی بەرهەمهێنانی بەنزینی باشتركراو، بە توانای بەرهەمهێنانی (11) هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا، هەروەها بەشدار دەبێت لە كەمكردنەوەی بڕی بەنزینی هاوردەكراو، كە ساڵانە زیاتر لە 200 ملیۆن دۆلار پاشەكەوت دەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم پڕۆژەیە كە بە یەكێك لە پڕۆژە دواكەوتووەكان دادەنرێت، جگە لە كۆمەڵێك پڕۆژە دێت كە جێبەجێدەكرێن، بۆ ئەوەی بەشداربن لە زیادكردنی توانای پاڵاوتنی بەرهەمە نەوتییەكان و بەرزكردنەوەی تایبەتمەندییەكان و باشتركردنی كوالیتی، لە چوارچێوەی پلانەكانی وەزارەتی نەوت، و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرنامەی حكومەت، بۆ بەدەستهێنانی خۆبژێوی.